کوردستان

مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات


سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبی و ھاو پەیمانی فەتح دەکات ، وە دووپاتی دەکەنەوە ‌داواکانی شەقامی عێراقی بێتە دی .

 نوسینگەی سەرۆکی حەشدی شەعبی لە بەیانێکدا راگەیاندووە سەرۆکی ھاو پەیمانی فەتح (ھادی عامری )پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەلایەن سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  ( مەسعود بارزانی ) پێگەیشتوە ، ھەردولاجەختیان  لە ئەنجامی ھەڵبژاردن کردۆتەوە .

 ھەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە ھەردولا رایانگەیاندووە  پەلە بکرێت لەسەر بەدەست ھێنانی داواکاریەکانی شەقامی عێراقی ، سەرجەم کوتلەکان پابەندی ئەو بەڵێنانە بن بەخەڵکیان داوە.

جێگەی ئاماژەیە دوای ئاشکرا کردنی ئەنجامە بەرایەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ،ھاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی سەرۆکی حەشدی شەعبی ھادی عامری پلەی دووەمی بەدەست ھێنا .



1338بینین‌‌‌
5 ڕۆژ پێشتر - May 16 2018 3:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ