جیهان

‌ئه‌مریكا: هه‌ڵبژاردنی عیراق متمانه ‌پێكراوە


ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەوان دەزانن موقتەدا سەدر، کێیە و باکگراوندی چۆن بووە، بەڵام ئەوان نایانەوێت پێش رووداوەکان بکەون و قسە لەسەر ئەوە بکەن کێ حکومەتی داھاتووی عیراق پێکدەھێنێت.

ھێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ئێمە دەزانین موقتەدا سەدر کێشیە و باکگراوندی چی بووە، بەڵام دەزانین کاندیدی ھەبووە و ئێستا ھێشتا ئەنجامەکان بە ‌تەواوەتی یەکلانەبونەتەوە و ئەگەری پێکھێنانی حکومەتێکی ھاوپەیمانیش ھەیە، بەڵام من نامەوێت پێش رووداوەکان بکەوم. لەبارەی ھەژموونی ئێرانەوە، ئێمە بڕوای تەواومان بە حکومەتی عیراقی ھەیە و نیگەرانیمان بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ئێران لە زۆر وڵات ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەر کەسێک پێشڕەوی حکومەتی عیراقی بکات ئێمە بڕوامان پێیەتی".

وتیشی: "سەبارەت بە ئەگەر ساختەکاریش کۆمسیۆن رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات و ئەو چاودێرە ناوخۆیی و بیانیانەی ئێمە قسەمان لەگەڵ کردوون، پێیان راگەیاندووین کە پڕۆسەکە متمانەپێکراو بووە


297بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - May 16 2018 2:27PM
Print Friendly and PDF