کوردستان

ژمارەی دەنگەکانی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستە عەرەبییەکە ئاشکرا دەکرێت


ئاڵا تاڵەبانی لە خولی پێشووی پەرلەمان نزیکەی ٥ ھەزار دەنگی لە لیستی یەکێتی لە کەرکووک بەدەستھێنا، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگەکانی ھاوپەیمانی بەغدا بڵاوکرانەوەو تێدا ئاڵا تاڵەبانی ٩٩٦ دەنگی ھێناوە کە ژمارە ٥ی لەو ھاوپەیمانییە ھەبوو.

پێشتر لەبارەی خۆکاندیدکردنی لەسەر ھاوپەیمانی بەغدا ئاڵا تاڵەبانی گوتی "لیستی ھاوپەیمانی بەغدا ھاوپەیمانێتییەکی ھەمەلایەنەی فرەجۆرە، پارتێکی سیاسی تایبەت نییە. ئەو ھاوپەیمانێتییە تەنھا بۆ ھەڵبژاردنەکانە، وەک زۆر ھاوپەیمانی دیکە لە ئاستی کوردستان و عێراق، ھیچ پارتێک یان کەسایەتییەکی بەشدار نابێتە ئەندام لە پارتێکی دیکە، ھەرکەس بە پێگەی خۆی بەشدارە بۆ کێبڕکێی ھەڵبژاردندا".

ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی لە ساڵی ١٩٦٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە. پێشتر دوو خوول پەرلەمانتاری عێراق بووە. لە دوای رووداوەکانی ١٦-ی ئۆکتۆبەر و بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە ئەندامێتی سڕکراوە، بەڵام ئاڵا تاڵەبانی ئەوە رەتدەکاتەوە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەنجەی تۆمەت بۆ چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی درێژدەکاتەوە کە بەھۆکاری دەرکردنی لە یەکێتی ناویان دەبات و جەختیشدەکاتەوە کە خۆکاندیدکردنی لەو لیستە عەرەبییە، بە ئاگاداریی ماڵی مام جەلال بووە


2949بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - May 15 2018 1:51PM
Print Friendly and PDF