کوردستان

پارتی: لە موسڵ 7 کورسیمان بەدەستهێنا


لقی ١٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لە موسڵ ٧ کورسیمان بەدەستھێناوە، بەوەش دەبینە پلەی یەکەم لەچاو ھێزەکانی دیکە لە موسڵ.

بەپێی زانیارییەکانی لقی ١٤ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە موسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ١٦٣ ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە و لیستی نەسر کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی دەکات لە پلەی دووەم دێت و پێنج کورسی پەرلەمانی بەدەستھێناوە. 

ئەنجامە بەراییەکانی بەشێک لە بنکەکانی ھەڵبژاردن لە موسڵ:

پارتی دیموکراتی کوردستان: ١٦٣ ھەزار دەنگ (٧) کورسی 

لیستی نەسر: ٥ کورسی

لیستی تەزامون : ٤ کورسی 

لیستی فەتح : ٢ کورسی 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان: ھیچ کورسی


632بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - May 13 2018 3:07PM
Print Friendly and PDF