رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سبەی كرایە پشووی فەرمی


 
بەفەرمانی سەرۆک وەزیران سبەینێ یەکشەممە لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمییەو دەوام نییە.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە، سبەینێ یەکشەممە لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت پشووی فەرمی بێت و دەوام نەبێت.

نووسینگەی عەبادی بڵاویکردۆتەوە، کە ئامانج لەپشووی سبەینێ یەکشەممە بۆ ئاسایی بوونەوەی کەش و ھەوای پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانە، کە ئەمڕۆ (٥/١٢) ئەنجام دەدرێت.

ئەمەو تاکو ئێستا حکومەتی ھەرێم ھیچ راگەیەندراوێکی بڵاونەکردۆتەوە، کە ئایا پشووەکە ھەرێم دەگرێتەوە یاخود نا.


354بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - May 12 2018 11:02AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ