کوردستان

كۆمسیۆن لە بارەی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەت لە لایەن حزبەکانەوە هاتە دەنگ


ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عیراق رایگەیاند، ئەو ژمارانەی لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عیراق  رایگەیاند، تا دوای دەنگدانی گشتی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا ناکرێن و تا ئێستاش کۆمسیۆن ھیچ ئەنجامێکی ئاشکرا نەکردووە.

سەعید کاکەیی بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی، "ئەو ئەنجامانەی لەلایەن حزبەکانەوە بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە و کۆمسیۆن رەتیاندەکاتەوە".

دوێنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە ھەرێمی کوردستان و تەواوی عیراق و ٢١ وڵاتی جیھان بەڕێوەچوو، بەڵام بە پێچەوانەوی رێنماییەکانی کۆمسیۆنەوە دوای تەواوبوونی پرۆسەکە بەشێک لە لایەنەکان بەبێ ئەوەی سندوقی دەنگدان بکرێتەوە رێژەی دەنگەکانیان لە دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە.

ھاوکات بڕیارە سبەینێ شەممە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە سەرانسەر وڵات بەڕێوەبچێ


461بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - May 11 2018 2:55PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ