کوردستان

سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامی وەڵامی عیزەت سابیر دەداتەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ دکتۆر عیزەت سابر لەکەناڵی کوردستات نیوزەوە چەند تۆمەتێک ئاڕاستەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکان وەڵامێکی توندی دەداتەو ڕایدەگەیەنێت سەرتاپای ئەو تۆمەتانە رەد دەکەینەوە و بەچەواشەکاری وەسف دەکات. ئەبوبەکر ھەڵەدنی سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردیو ڕایگەیاند : سەبارەت بە ئەوتۆمەتانەی کە دکتۆر عیزەت سابر لەکەناڵی کوردساتەوە بڵاو کردەوە بەرانبەر بەیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، دڵنیام کە ئەو پەرلەمانتارە کە بەم جۆرە قسەدەکات و تۆمەت دەبەخشێتەوە ئەوە پێی دەکرێت چونکە ئەو قسانەی کەدەکرێت بەشێکی خۆشی قەناعەتی پێی نییە بەرانبەر بەیەکگرتوو . ڕاشیگەیاند : ئەوەی پەیوەندی بە پۆستەکانی دھۆکەوە ھەیە مافی سەرەکی خۆمانە و ئیستیحقاقی ھەڵبژاردنە پۆستی نزیکەی (٩٠)نەوەد ھەزار دەنگ دەری یەکگرتووە لەو پارێزگایە کە حیزبەکەی کاک دکتۆر عیزەت سابر لە مەفرەزەکانی شەھید ئیبراھیم عەزۆ وە نەی توانیوە سەوز ببێت، بەو ھەموو توانا مادی ومرۆیی و پارەی کە ھەیەتی و دابەشی دەکات ،خۆشی باش ئەزانێت بەسەدان ئەندام لە ئاستی باڵاو خوارەوەدا سەرنگەریان گواستۆتەوە بۆناو ھاوپەیمانیە ستراتیژیەکەی کە پارتی دیمکراتی کوردستانە ،ئەو پۆستانە پۆستی ھەڵبژاردنەو دەنگی میلەتە نەھی ڕێکەوتنە نەھی سەفقەیە نەخێرمان پێکراوە ،بەڵکو ھێزی دوھەمی کوردستانین لە ناوچەیە . سەبارەت بەو تۆمەتەش کەدەیبەخشێتەوە کە گوایە لەگەڵ پارتی ڕێک کەوتوین لە کەرکوک تا دەنگمان پێبدەن وتی " وەک سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردن مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتوو ئەو درۆ و تۆمەتانە ڕەد دەکەینەوە و ھەمووی چەواشەکاریە ،یەکگرتوو داوای دەنگی ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستان دەکات بە یەکێتیشەوە تا دەنگ بە لیستی ١٧٥ بدەن چونکە ئەوانە ڕابردوپاکن و دور لە ھەر تێوە گلانێکی گەندەڵی و خاک فرۆشی ، ئەتوانن خەونی کەرکوکیەکان بھێننە دی نەک ئەوانەی لە کەرکوک ڕایانکردوە ،ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی کەرکوکیەکانین نەک ئەوانەی کەرکوکیان گورگان خوارد کردوە . وتیشی : وەک یەکگرتوو بە ھیچ شێوەیەک ھیچ ڕێکەوتنێکی سیاسیمان نیەلە کەرکودا لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێک ،وەڕۆژانی داھاتوش دەیسەلمێنێت کە یەکگرتوو پشتی بەڕابردوی پاک ونیشتیمان پەروەری کاندیدەکانی خۆی بەستوە ،ئێمە لەکەس ناتریسین ڕێکەوتنمان ھەبێت لەگەڵ ھەرکەس و لایەنێک ئاشکرای دەکەین ،ئەو چەواشەکاریەی کە دوو مانگە سەرقاڵن پێوەی سەرتاپای ڕەد دەکەینەوە . ھەرچی تایبەتەبە کۆبونەوەیکی پەرەلمان ئەبوبەکر ھەڵەدنی وتی " ئەوە بابەتێکە زۆر قسەی لەسەر کراوە و خۆشیان زۆر باش ڕاستیەکان دەزانن وھەر خۆشیان شاھیدی ڕاستەیکان ،کۆبونەوەکە نیسابێک بوە لەجەلسەیەکی پەرەلمان تەواو نەبوە،ئەکوفری دونیا نییە ، ئێمە نەشەڕی ناو خۆمان کردوە نە دیلمان کوشتوە ، نەلەشەکری داگیرکەرانی کوردستانمان ھێناوەتە ناو خاکمان ،نەشەڕی دیمکرات و پەکەکەشمان کردوە ،نە (٣٤) ھەزار گەنجی کوردمان بەکوشتداوە ،نەنەوتمان ھەبوە ،نەسامانی سەرزەوی و ژێر زەوی ونەداھاتی وڵاتمان ھەرزان فرۆش کردوە ،یەکگرتوو خیانەتی نیشتیمانی نەکردوە . ئەوانەی گەنجی کوردیان نا ئومێد کردوە و میللەتیان فرۆشتوە ئەوانە ئەبێت بڕۆنە بەردەم ئاوێنەی گەڵ و داوای لێبوردن لەگەل بکەن . لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بۆ کوردیو ئەبو بەکر ھەڵەدنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد : ئێمە خەڵکی کوردستان سەرپشک دەکەین کە ئەگەر ئەوان لەسەر سندوقی دەنگ دان سزای ئەو کەسانە ئەدەن کە لەئاست متمانەی خەڵکدا نەبوون، سزای ئێمە کە کۆبونەوەیەکی پەرلەمانمان نیسابی تەواو نەکردوە، ئایا وەک سزادانی ئەوانە وایەکە کەچەندین ساڵە بزافی ڕزگاری خوازی گەلی کوردیان دوکەرت کردوە وەک سزای ئەوانە وایە کە ھەزاران گەنجیان بێئومێد کردو چەندیان لەشەڕی ناوخۆدا بەکوشت داوە ،ئایا تاونی ئێمەو ئەوانە وەک یەک وایە کە چەندین ساڵە سەروەت و سامانی ئەم خەڵکە دەخۆن و تەخشان و پەخشانی دەکەن ،ئایا ئەوانەی کە قیەم و ئەخلاقی کوردیان تێکدا وەک یەک وایە ،بامیلەتی کورد سەرپشک بێت ئەگەر بڕیارە لەسەر کۆبونەوەیەکی پەرەلمان تاوانمان کردبێت و سزا وەرگرین ،ئەبێت ئەوانەش سزا بدرێن کە خاک ئەفرۆشن و کە سامانی وڵات دەدزن و داگیرکەرانی بێگانە دێننە سەرخاک و نیشتمانێک کە بەخوێنی ھەزار شەھید بەرھەم ھاتوە . ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : ئەبێت ئەوانەش سزابدرێن کە شیرازەی خێزانیان و ئاسایشی کۆمەلایەتیان تێکد داوە ، پەروەردەو زانستیان شکست پێھێناوە و قیەم و ئەخڵاقی میلەتێکیان ھەرزان فرۆش کردوە و ھەزارن ئەنفال چی و جاش و موستەشاریان لەژێر سایەی خۆیاندا حەشارداوە و سەدان خانە نشینی نایاساییان کردوە بەھەزارەھا بندیواریان ھەیەو خەڵک دەکەینە کۆیلە ھێرشیان پێدەکەنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان . ئەگەر ھێزێک بڕوای بەخۆی ھەبێت ھێزی ئەمنی و چەکدار و ناوخۆ کۆناکاتەوە و بەچەترسێنیان بکات ، بۆیە ھەموو ئەو تۆمەت و بوھتانانە ڕەد دەکەینەوە کە بۆ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی ھەڵدە بەستن ،ئەگەر خەڵکی کوردستان جارێک ئێمە سزا بدات ئەبەێت سەد جار خاک فرۆش و نەوت فرۆش و گەندەڵکاران سزابدات.

487بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - May 11 2018 12:14AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ