کوردستان

‌كاندێدێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ چووه‌ ناو پارتی‌


کاندیدێکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری چووە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و داواشی لە دەنگدەرەکانی کرد دەنگ بدەن بە لیستی پارتی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتدا، ئەمیر کۆچەر کاندیدی ژمارە ٦ی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لێدوانێکی بۆ میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا.

ئەمیر کۆچەر وتی: "لەمڕۆوە دەچمە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و داواش لە لایەنگرانم دەکەم دەنگ بدەن بە لیستی ١٨٤ی پارتی".

وتیشی: "ھەموو ئەو بەڵێنانەی بەرپرسانی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە کاندیدەکانیان دابوو، وا دەرنەچوو".


637بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - May 10 2018 4:01PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ