کوردستان

دوو پەرلەمانتارەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر داوایەک ئاراستەی لایەنگرانی یەکێتی دەکەن لە ھەولێر دەنگ بەم کاندیدە نەدەن



شوان داودی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە ھاوکات یەکێکە لە پەرلەمانتارانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە کە ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری سەر بە ھەمان گرووپی خیانەتکاریش لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) دایناوە، بەبێ ئەوەی ھیچ شتێکی لەبارەوە بنووسرێت.

 

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر، ”ھەڤاڵیکی تێدایە کە سەپێنراوەتەوە سەر لیستەکە، کە نەک رەنجی ٢٩ کاندیدەکەی تر، بەڵکو ئەگەر دەربچێت، رەنجی ھەموو یەکێتی بە با دەدات“.

 

شوان داودی و ئاڵا تاڵەبانیش کە بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکە ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لێ کردووە، ئەوەیان درکاندووە کە ئارێز عەبدوڵا ڕێگر بووە لە بەردەم ھەوڵەکانی گرووپەکەیان و دەڵێت: “با ڕاشکاوانەتر بدوێین و پەنجە لەسەر ئەو زامە دانێین کە لە چوار ساڵی رابردوودا تیمە پەرلەمانییە بەھێزەکەی یەکێتی لە بەغدا دووچاری ئیفلیجبوون کرد، ئەویش ئارێز عەبدوڵایە”.

 

دانانی ئارێز عەبدوڵاشی بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، بە “بڕیارێکی حزبی بۆ ڕازیکردنی” لە قەڵەم داوە و بە ھۆکاری لاوازبوونی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زانیوە.

 

شوان داودی داوای لە جەماوەری یەکێتی کردووە، جارێکی دیکە دەنگ بە ئارێز عەبدوڵا نەدەنەوە.

 

 

شوان داودی و ئاڵا تاڵەبانی، دوو پەرلەمانتاری یەکێتین کە پێشتر بە ئاشکرا، دژی خواستەکانی گەلی کورد و ویستی سەربەخۆخوازانەی خەڵکی کوردستان وەستاونەتەوە و لە کاتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، ئاڵا تاڵەبانی سەردانی میلیشیاکانی دەکرد کە سەنگەریان بەرامبەر بە پێشمەرگە گرتبوو، شوان داودیش، خوانی بۆ فەرماندە و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە نێو کەرکووک ڕێک دەخست

باس نیوز


1314بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - May 10 2018 11:33AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ