راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ھێزەکانی یەکێتی لە بەرگی کەرکوکەوە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن




لە دوای پاشەکشەیان لە سەنگەرەکاین بەرگری لە کەرکوک بە بریارێکی جەند بەرپرسێکی یەکێتی  لە ئیستادا بەشێکی زۆری ھێزەکانی یەکێتی  تەنیا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە شاری کەرکوک بەکاردەھندرێت  ھێزەکاین ئاسایش لە ئیستادا  تەنیا بەرێوەبەرایەتی  گشتیان ماوە کە بە شێوەیەکی سنوردار رێگەیان پێدراوە لەناو کەرکوک بونیان ھەبێت   لە ئیستادا لە بانگەشەی ھەڵبژاردن  کاریان پێدەکرێت وەک و بەسەرکردنەویە ماڵەکان و دەرجونیان لەگەڵ بەرپرسی محوەرەکان و کاندیدەکان  بەشێکی زۆریشیان وەک و جاودێر ناویان نوسیوە ,

ھێزەکاین بەرگری فریاکەوتن  کە بشکی زۆری ئەو ھێزە بەر کەرکوکیەکان کەوتووە لە ئیستادا  بەشێکی زۆریان وەک و جاودێر ناویان نوسیوە و لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە کەرکوک  فەرمانی بەشداری کردنیان پێدەدرێت کە دەبێت بەشداری لە ئاھەنگەکاین یەکێتی بکەن  وە بەشێکیان کارتی دەنگدانیان لێوەرگیراوەتەوە  

وە وابریارە  سبەی لە پارکی بابەگورگور  یەکێتی ئاھەنگێگ ساز بکات  بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  نامیە ئاگادار کردنەوەی بۆ  ھەموو کارمەنداین ئاسایشی یەکێتی لە کەرکوک رۆیشتووە کە سبەی لەوێ ئامادەبن و  ئامادەبونتان لەوی  دەنوسرێت  وەھەریەکە لە فەوجەکانی  بەرگری فریاکەوتن و ھێزەکانی پێشمەرگەی مەڵبەندی کەرکوک  ھەمان ئاگاداریان بۆ رۆیشتوە  کە سبەی   لە ئاھەنگەکەی پارکی باوەگورگور  ئامادەبن لە ئامادەنەبونی ھەر کارمەندێک توشی  سزادان دەبێتەوە 


ھێزەکانی یەکێتی لە شاری کەرکوک  ئیستا بەشێکی زۆریان تەنیا بۆ  بانگەشەی ھەڵبژاردن کاریان پێدەکرێت  


863بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - May 8 2018 11:38PM
Print Friendly and PDF