کوردستان

ھێمن ھەورامی وەڵامێکی توند سەعدی ئەحمەد پیرە دەداتەوە



لەمیانی بەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی ھێمن ھەورامی، راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیی تۆمەتبارکرد بەوەی "لە ریفراندۆمدا دەستی بارزانی بڕیوە"، لەبەرامبەریشدا سکرتێری رۆژنامەوانیی ھێمن ھەورامی وەڵامێکی تونی سەعدی پیرەی دایەوە و دەڵێت: " ناھەقی ناگرین پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر قسەکانی سواون و گومرگیان لەسەر نییە.

لەمیانی بەرنامەی تاوتوێ-ی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچونی ھێمن ھەورامی، راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وتبوی لەناو ھێزە کوردییەکان پارتی زۆرینەی پەرلەمانی بەدەست دەھێنێتەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: "من نازانم، ھێمن ھەورامی جارێکی دەستی کاک مەسعودی بڕی لە مەسەلەی ریفراندۆمدا".

وتیشی: بە مەزەندەی ئێمە بەڵێ پارتی دەنگی لە حزبەکانی دیکە و لە یەکێتیش زیاتر دەبێت، بەڵام پارتی زۆرینەی موتڵەق بەدەست ناھێنێت

  
لە وەڵامی ئەو وتانەی سەعدی پیرە، سەنگەر ھەورامی، سکرتێری رۆژنامەوانیی ھێمن ھەورامی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا راگەیاند: " شەرمە ‌بۆ سەعدی پیرە ‌بڵێت ھێمن ھەورامی لە ‌ریفراندۆم دەستی بارزانی بڕی، چونکە ‌خودی کاک سەعدی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆ بوو، نوێنەری یەکێتی بوو لەھەموو کۆبوونەوەکاندا پشتگیری بڕیار و ئەنجامدانی ریفراندۆمی کردووە."

دەشڵێت: " بەڵام ناھەقی ناگرین پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەمانی جەماوەر و بچووکبوونەوەی بەردەوامیان، بۆیە ‌تەوازنی سیاسی لە ‌دەستداوەو قسەکانی سواون و گومرگیان لەسەر نیە".

دەقی وەڵامەکەی سکرتێری رۆژنامەوانی ھێمن ھەورامی بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە:
دەقی وەڵامی سکرتێری رۆژنامەوانی ھێمن ھەورامی بۆ سەعدی پیرە

‎‌دوای دەسپێکی ھەڵبژاردنەکان، و ئەو گڕووتینەی کەلە جەماوەرە ‌نەپساوەکەی پارتیدا دەبینرێت. زۆربەی لایەنە ‌سیاسیەکانی ھەرێمی کو‌ردستان و تەنانەت عێراقیش، کەوتوونەتە ‌نێو بارێکی سایکۆلۆژی ‌و ھەڵچوونیان پێوە ‌دیارە. ئیدی ئەم جۆرە ھێستریایە، وەھایکردووە ‌بە جۆرەھای جۆر قیژەقیژو جۆرە دەنگێکیان لێوەدێت، کەلە دەنگی کەسێک دەچێت لەسەرە ‌مەرگدابێت.

‎لەبەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕتی زمانحاڵی نەوەی نوێ، کە لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ‌ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لەھەمانکاتدا وتەبێژی حزبەکەیەتی ئەنجامدرا. لەچوارچێوەی بەرنامەکەدا چەندین پرسیاری ئاڕاستەکرا، لەوەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا، ئەو بارە ‌سایکۆلۆژییەی کە ‌لە ئەنجامی کارەکانی رابردوویاندا و بێ وەڵامیان بۆ خەڵکی کوردستان، لەھەمانکاتیشدا کەرنەڤاڵە ‌پڕ جۆش و خرۆشەکانی پارتی لە ھەرێمی کوردستان و تاراوگەدا وەڵامەکانی بەلاڕێدا دەبردن، لەوەڵامی پرسیارێکدا ئایا پێتان وایە ‌پارتی براوەی یەکەمێکی زۆرینە ‌دەبێت لەھەڵبژاردنەکاندا، کە لە لێدوانێکیدا ھێمن ھەورامیدا، وەھای وتووە؟ لەوەڵامدا سەعدی پیرە دەڵێت " ھێمن ھەورامی لە ریفراندۆمدا دەستی بارزانی بڕی". 

‎وەک سکرتێری رۆژنامەنووسی ھێمن ھەورامی، بە پێویستی دەزانم لەم بارەیەوە ‌ھەندێک راستی بخەینەڕوو. لەبەر نالەباری باری دەروونی کاک سەعدی، کەلە ‌دوای شکستە ‌یەک لەدوای یەکەکانی و جیابوونەوەی بەردەوامی باڵەکانی ناو یەکێتی، کە بۆتە ‌ھۆی بچووکبوونەوەی بەردەوامیان، پێم باش نیە بچینە ‌زۆر وردەکاری دیکەوە. شەرمە ‌بۆ سەعدی پیرە ‌بڵێت ھێمن ھەورامی لە ‌ریفراندۆم دەستی بارزانی بڕی، چونکە ‌خودی کاک سەعدی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆ بوو، نوێنەری یەکێتی بوو لەھەموو کۆبوونەوەکاندا پشتگیری بڕیار و ئەنجامدانی ریفراندۆمی کردووە. 

بەڵام ناھەقی ناگرین پاش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و نەمانی جەماوەر و بچووکبوونەوەی بەردەوامیان، بۆیە ‌تەوازنی سیاسی لە ‌دەستداوەو قسەکانی سواون و گومرگیان لەسەر نیە. چۆن پارتی لەساڵی ٢٠١٤ لە ‌تاراوگە ‌یەکەم بوو، بێگومان یەکێتییەکانی تاراوگە ‌بەھۆی چەند کەسێکی وەک سەعدی پیرە کە ‌بەرپرسی پەیوەندییەکان و شانازی برایم ئەحمەد کە بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی و جەماعەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، تا دێت لاوازتر دەبن. بەدڵنیاییەوە لەم ھەڵبژاردنانەی ٢٠١٨دا کوردانی تاراوگە ‌زیاتر سزای کاک سەعدی و شاناز برایم ئەحمەد دەدەن و پارتی بە یەکەمێکی بەھێزەوە ‌ھەڵبژاردنەکان دەباتەوە. 

ھەروەھا لە بەرامبەر کاریزما و خستنەڕووی راستیەکان لە لایەن کاک مەسرور بارزانیەوە وەھا شێواون، بە قیرە قیڕی کاڵفامەکانیان دەیانەویت سەرنجی خەڵک بە لارێدا ببەن. 

خەڵکی کوردستان زۆر لەوە ھوشیار ترن و زاکیرەشیان جمەی دێت لە تۆڵەکردنەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر. کاک سەعدی، تاوانبارێکی بەردەم دەستەڵاتێکی دیکتاتۆر، نەجاتبوونی ئاسانترە ‌لە ‌تاوانبارێک کەسزاکەی لای میللەت بێت.

‎سەنگەر ھەورامی
سکرتێری رۆژنامەنووسی ھێمن ھەورامی



916بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - May 8 2018 11:29PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ