کوردستان

بە بەڵگە.. مەرجەعێکی شیعەکان دەنگدان بە ئاڵا تاڵەبانی حەرام دەکات


بەپێی بەڵگەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و گوایە لەلایەن ئەنجومەنی فوزەڵا لە حەوزەی عیلمیی نەجەف دەرچووە، دەنگدان ئاڵا تاڵەبانی، سەرکردەی سڕکراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی عێراقی ”حەرام“ کراوە.

 

 

لە بەڵگەکەدا، ھاتووە: "دوای ئەوەی پرسمان بە مەرجەعەکان کرد، داواکاریی گەلی عێراقمان خستە بەردەستیان بۆ ئەوەی ناوی گەندەڵکاران دیاری بکەن، ئەوانیش لەوەڵامدا گوتیان: ”ئەگەر فەتواکەمان دەستکاری بکرێت، چی دروست دەبێت گەر ناوی گەندەڵکارانیش ئاشکرا بکەین".

 

پێشتر، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف، لەبارەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنی ١٢/ ٥/ ٢٠١٨ ڕای گەیاندبوو: "تاقیکراوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە". ئەوەش وای کرد ھەریەک لەو سەرکردانەی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لەدەسەڵاتن، لێکدانەوەی جیاجیا بۆ ئەو گوتەیە بکەن، بەشێوەیەک کە خۆیان لەو گوتەیە دەرباز بکەن.

 

ھەروەھا ئاماژە بەوە دراوە، بۆ ئەوەی گەلی عێراق باشترینەکان ھەڵبژێرن و گەندەڵەکان دوور بخەنەوە، ئەو ناوانە دیاری کراون کە "حەرامە دەنگیان پێبدرێت".

 

بەپێی ئەو لیستە کە ناوی زیاتر لە ٥٠ سەرکردە و پەرلەمانتاری تێدایە و جارێکی تر خۆیان کاندید کردووەتەوە، ناوی ھەریەک لە:

حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، سەلیم جبووری، ئەیاد عەلاوی و ئاڵا تاڵەبانییان تێدایە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاڵا تاڵەبانی لە ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا، بە شێوەیەکی بەردەوام پشتیوانی لە عێراقی عەرەبی کردووە و بە ئاشکرا خەونی خەڵکی کوردستانی بۆ سەربەخۆیی بە ”پیلانێک دژی یەکپارچەیی عێراق“ وەسف کردووە. جگە لەوەی لە سەروبەندی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا لەگەڵ گرووپێکی نێو یەکێتی، بەشدارییەکی کارای ھەبووە و ئەو کاتەی میلیشیا عەرەبییە شیعییەکان دژی پێشمەرگە وەستابوون، سەنگەرەکانی ئەو میلیشیایانەی بەسەر دەکردەوە.


887بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - May 7 2018 9:11PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ