کوردستان

پارتی لە کەرکوک کاندیدێک ئاشکرا ئەکات کە داوا لە پارتیەکان ئەکات دەنگی پێبدەن




بە پێی ئەو زانیاریانەی  دەستی کوردستان چوار کەوتووە پارتی دیمکراتی کوردستان لە شاری کەرکوک پشتیوانی خۆی لە یەکێک لە کاندیدەکان راگەیاندووە  کە لەسەر لیستی  مەسیحیە لە شاری کەرکوک .

لیستی مەسیحی لە شاری کەرکوک  بریارە  یەکێک لە کورسیەکانی پەرلەمانی عقێراق بۆ ئەنجامی کۆتا بۆ ئەو نەتەوەیە ببێت یەکێک لەو کاندیدانەی کە ژمارەکەی  ٣یە  لەناو لستی مەسیحیەکان  پارتی پشتیوانی لێ دەکات و داوای لە بەشی حزبی  و سەربازیەکانی کردووە  دەنگی پێبدەن کە بە نوسراوی فەرمی  لق و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەشی کەرکوک و گەرمیان ئاگادار کراوەتەوە کە  کار بۆ سەرخستنی ئەو کاندیدە بکەن ,

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی رابردوو دوو کورسی لە شاری کەرکوک بەدەست ھێنابوو  ئەم جارەش لە شاری کەرکوک بایکۆت کردنی بە شێوەیەکی فەرمی راگەیاندووە بەڵام بۆ ئەوەی کورسیەکانی لە دەست نەجێت  کاندیدی خۆی کردوتە ناو لیستەکانی شاری کەرکوک 


ھەر بە پیی زانیاریەکانی کوردستان چوار بریارە رۆژی جوارشەم پارتی  کاندیدێکی تر  ئاشکرا بکات کە داوا لە لایەنگرانی بکات دەنگی پێبدەن تا ئەو دوو کورسیەی کە لە شاری کەرکوک ھەی بوو نەفەوتێت .


2695بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - May 7 2018 8:56PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ