کەرکوک

کەرکوک.. ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی دەست پێدەکات




ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە باشوری پارێزگای کەرکوک بۆ ھەڵتەکاندن و لەناوبردنی حەشارگەکانی داعش لەسنوری پارێزگاکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریی کردوە.

لیوای یانزەی حەشدی شەعبیش لەو ھەڵمەتەدا بۆ لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی داعش ھاوبەشی دەکات، کە لەچوار قۆڵی جیاوازی شاری کەرکوکەوە بۆ کۆتایی پێھێنانی ئەو پاشماوانەی داعش کە لەسنوری باشوری خۆرئاوای شاری کەرکوک جێگیربون ئەنجامدەدرێت.
 
وەک ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی باسیان لێکردوە، لەچەند تونێلێکی نھێنی چەکدارانی داعشدا دەستیانگرتوە بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا کە چەکدارانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان حەشاریاندابون.

ھێزە ھاوبەشەکان و پۆلیسی فیدراڵی رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھەڵمەتەکانیان لەسەرجەم ئەو شارو شارۆچکانەی لەھێزەکانی داعش ‌پاککراونەتە ھەتا سەرجەم مۆڵگەو حەشارگەکانیان لەناو دەبن بەو ئامانجەی ھیچ کەرەستەیەک لەبەردەستیاندا نەمێنێت بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی. 

رۆژی ١٠ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ھێزە چەکدارەکانی عێراق سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر چەکدارانی داعشدا راگەیاندو وتی: عێراق لەداعش پاککرایەوە، لەو رۆژەوە ھەتا ئەمرۆش بەردەوام جموجۆڵ و کردەوەی تیرۆریستی داعش دەبیسترێت


577بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - May 3 2018 1:56PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ