کوردستان

بە بەڵگەوە ...فەزاحەتی گەورەی بارزگانی فواد مەعسوم ئاشکرا کرا و سکاڵای لەسەر تۆمار کرا



کۆمپانیای" BMJ Industries" ئیماراتی کە کۆمپانیایەکی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق تۆمەتباردەکات بەوەی کە پۆستەکەی بەکارھێناوە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی عێراقی کە برازایەکی فوئاد مەعسوم و ھاوسەرەکەی خاوەندارێتی دەکەن.


ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە لە نامەیەکی رەسمیدا سکاڵای خۆی لەو پرسەدا گەیاندووەتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و داوادەکات کاربکەن بۆئەوەی دەستوەردانی فوئاد مەعسوم لە بەرژەوەندی کۆمپانیای برازاکەی رابگرن لە دادگاکانی عێراقدا.


ئەمەش دەقی سکاڵاکەیە:


بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەڕێز
بابەت: سکاڵا


ئێمە لە کۆمپانیای بی ئێم جی ئیندەستریز ( MBJ Indstise )ی ئیماراتی یەکێکین لە کۆمپانی گەورەکانی بەرھەمھێنەری بەرھەمەکانی توتن لە نێویشیدا جەگەرە، ھەروەھا خاوەنی چەندین براندی بازرگانین، یەکێک لەو براندە بازرگانیانە جگەرەی " ماک MAC " لە ژمارەیەک وڵاتادا کە عێراقیش لە خۆدەگرێت.


ئێمە جگەرەی " MAC" ھەناردەی بازاڕەکانی عێراق دەکەین بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە، کۆمپانیای " خیرات المنافع" بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە دەستدرێژی کردووەتە سەر براندە بازرگانییەکەمان ( MAC ) لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ەوە و کەوتوەتە کێبرکێییەکی نامەشروع و کێشەی یاسایی و دادوەریی لە تۆماریی براندە بازرگانییەکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و دادگاکانی بەغدا بۆ دروستکردووین.


بوونی کێبرکێ نامەشروع پەنابردن بۆ دادگاکان بەلای ئێمەوە کارێکی ئاساییە، ئەگەر کاروبارەکان بە شێوەیەکی یاسایی بڕۆن و رێڕەوی ئاسایی و چوارچێوەی یاسایی وەربگرێت، ئێمە باوەڕمان بە مافی خۆمان و ھاوسەنگی دادوەری عێراق ھەیە کە رێگە بە ھیچ کەسێک نادات بیر لە دەستوەردان لە کاروبارەکانیدا بکات، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە ئاسایی نییە ، کۆمپانیای " خیرات المنافع" بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە کە خاوەنەکەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) ھاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم)ە کە برازای سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ( فوئاد مەعسوم)ە، و ئەمەی دواییان پشتیوانیان لێدەکات و سەرچاوەکانی لە سەرۆکایەتی کۆمار بەکاردەھێنێت بۆ دەستوەردان لەو کێبرکێ نامەشروعە و کاریگەریی خستنە سەر دەسەڵاتی دادوەری و سەر دادگای تەمییزی فیدراڵی بۆئەوەی دۆسییەی ژمارە " ٧١٠٢/ب/ ٦٠٣ لە بەرژەوەندی کۆمپانیای " خیرات المنافع " یەکلایی ببێتەوە و سەرۆک کۆماری ئامرازەکانی گواستنەوە و کاتی بینینی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و لەگەڵ سەرۆکایەتی دادگای تەمییزی عێراقی بۆ برازاکەی و ھاوسەرەکەی بۆ دیاریکردووە، ھەروەھا سکرتاریەتی سەرۆکایەتی کۆماری خستەوەتە خزمەتی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەوەی نوسراوی کۆمپانیای " خیرات المنافع" رادەستی وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق بکرێت لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەبەرئەوەی ئەو رەفتارانە پێچەوانەی بنەماکان و کاروانی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بنەماکانی دیموکراتیەت و دەستور و یاساکانی عێراقن، ھەروەھا لادانە لە کاروانی فەخامەتی سەرۆک کۆماری پێشوو خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، لەبەرئەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین وەرنە ناو کێشەکە و رێگە لە سەرۆک کۆمار و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان " فوئاد مەعسوم" بگرن کە پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنێت و رێگەی مەدەن دەستوەربداتە دەسەڵاتی دادوەری بۆئەوەی دۆسییەکە رێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆی وەربگرێت.


لەگەڵ رێز و سوپاسی زۆرمان
کۆمپانیای ( MBJ Indstise )
١/٥/ ٢٠١٨

 

وەرگێرانەکەی لەسایتی درەو


1407بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - May 3 2018 1:45PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ