جیهان

ترەمپ :پێش هەڵبژاردنەكانی عێراق دەربارەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بڕیاردەدەم



دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند پێش ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەربارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بڕیاردەدەم.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە پێش ھەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕیارە ١٢ی ئایار بەڕێوەبچێت، دەربارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بڕیاردەدەم , وتیشی ناڵێم چی دەکەم، بەڵام تا ١٢ی ئایار بڕیاری خۆم دەدەم و ئەو دۆخەی ئێستا وەلا نانرێت و قبوڵیش ناکرێت.
ترەمپ وتوشیەتی کشانەوە لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ھیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت لەسەر گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکوردا دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی، ھەروەھا ئامادەی رێککەوتنی نوێشین لەگەڵ ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.


295بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - May 1 2018 3:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ