راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ژووری ھەڵبژاردنی یەکێتی لە کەرکوک ھۆشداری داوەتە بەرپرسانی یەکێتی




بە پێی ئەو زانیاریانەی  دەستی کوردستان چوار کەوتووە  ژووری ھەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە نوسراوێکی فەرمی  بەرپرسانی یەکێتی ئاگادار کردوتەوە  لەسەر  دەنگ دەرانی یەکێتی لە شاری کەرکوک 

بە پێی  ئەو نوسراوە بێت  یەکێتی نیتشمانی کوردستان  لە شاری کەرکوک   ١٠٠ ھەزار دەنگ دەھنێت  ئاماژە بە  ٥٠ ھەزار دەنگ دەری دکتۆر نەجمەدین کەریم کراوە کە  ھەموویان لایەنگری و ئەندامی یەکێت و ئیستا دەنگ بە  لیستی یەکێتی نادەن وە ھەر لە نوسراوەکە ئاماژە بە  ٤٥ ھەزار دەنگدەری ئاوارەی شارەکانی ھەولێرو سلێمانی کراوە  کە بەشێکی زۆریان بەژداری ئەو پرۆسەیە ناکەن 

لە کۆتای  نوسراوەکەی  ژووری ھەڵبژاردنەکانی یەکێت لە مەڵبەندی دووی کەرکوک  ئاماژە بە دەنگی نەتەوەکانی تر کراوە لە ئیستادا بەھۆی نەمانی نەجمەدین کەریم  ئەو دەنگانە بۆ یەکێتی نایاتەوە  ,

ژووری ھەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی دووی کەرکوک داوای لە بەرپرسانی یەکێتی کردووە  بانگەشەی یەکێتی لە کەرکوک فراونتر بکەن و ھەرجی رووڵنیان ھەیە بیخەنە گەر  تا یەکێتی  لە ئەنجامی چوار کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک ببێتەوە .




1912بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Apr 30 2018 7:33PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ