رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

روانگەی سووریا: بۆردومانی مووشەکیی ھێزەکانی رژێمی سووریای کردە ئامانج




روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، چەند تەقینەوەیەکی بەھێز چەند ناوچەیەکی لە گوندەوارەکانی ئەلحەمودی و پارێزگای حەلەبی ھەژاند.
روانگەی سووریا ئاماژەی بەوە کرد، تەقینەوەکان پێکھاتووە لە ئامانجکردنی بارەگای لیوای ٤٧ بە چەند مووشەکێک لە گوندەوارەکانی حەماتی باشوور و ناوچەی دووەم لە نزیک شارۆچکەی سەحلەب، کە لە نێو ئەو لیوایە ھێزی رژێمی سووریا و ئێرانی تێدایە.
روانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، مووشەکەکان چەند پێگەیەکی ھێزەکانی رژێمی سووریا و ھاوپەیمانەکانی کردە ئامانج لە ناوچەی فڕۆکەخانەی ئەلنیربی سەربازیی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب.
روانگەکە ئاماژەی بەوە کرد، تاکوو ئێستا سەرچاوەی ئەو مووشەکانە دیارنییە کە ئەو شوێنانەی کردە ئامانج.
زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنە روو ژمارەیەکی بەرچاو قوربانی ھەیە.


520بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 30 2018 1:36AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ