کوردستان

لە نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنگرانی پارتی


جێگری سەرۆکی پارتی بە جەختکردنەوە لەوەی "ناحەزان و ھەندێک لایەن ویستیان ھەڵبژاردن بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە"، داوای لە لایەنگرانی حیزبەکەی کرد بە ھێز و گڕوتینەوە بەشداریی ھەڵبژاردن بکەن و، بیسەلمێنن کە پارتی وەک ھەمیشە ھێزی یەکەمی کوردستانە.

لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٢٩-٤-٢٠١٨ لە ھەولێر بەشداری کۆبوونەوەیەکی جەماوەری حیزبەکەی کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "ھەموو لایەک ئاگادارن پارتی زۆری لا مەبەست بوو ھەموو ھێزە کوردستانییەکان پێکەوە بڕیاربدەن، چ بە بەشداریکردن چ بە بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا، بەداخەوە ئەو یەکڕیزییە دروستنەبوو، بەپێچەوانەوە ھەندێک لایەن و ناحەزانی پارتی بە حیسابی خۆیان ویستیان ھەڵبژاردنەکانیش بۆ لاوازکردنی پارتی بقۆزنەوە، بۆیە دەبێت بە ھێز و گڕوتینەوە ھەموومان پێکەوە بەشداری لەو ھەڵبژاردنە بکەین و، بۆ ناحەزانی پارتی بیسەلمێنین کە پارتی پێشەنگە، پارتی وەک ھەمیشە ھێزی یەکەمی کوردستانە، ھێزی پاراستنی مافەکان و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە".


616بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Apr 29 2018 6:54PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ