رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەدیسی: هیچ رێككەوتنێك نیە بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان


ئەمرۆ شەممە ٢٨-٤-٢٠١٨ سەعد حەدیسی وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کە لەیەک تێگەیشتن ھەیە لەنێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان.
حەدیسی رایگەیاند: ھیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەم نەداوەو ھیچ رێککەوتنێکیش لەئارادانیە سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان.
لەبارەی رۆڵی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەیەکنزیککردنەوەی ھەردوولا ، حەدیسی وتی ،ئەو پرسێکی عیراقیە و عیراق بریار دەدات سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ھێز لەسەر خاکەکەی .


188بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Apr 29 2018 12:09AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ