کەرکوک

بەرهەم ساڵح: بەبێ رەچاوكردنی پێگەی كورد ئەمنییەتی كەركوك دابین ناكرێت


سەرۆکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەوەری رایگەیاند"بەدڵناییەوە دەڵێین بەبێ رەچاوکردنی پێگەی کورد ئەمنییەتی کەرکوک دابین ناکرێت، دەبێت کورد بەشداربێت لە دابینکردنی ئەمنییەتی کەرکوکدا".
 
لەمیانی وتارێکدا لە بانگەشەی لیستی نیشتمان لە شاری کەرکوک ، بەرھەم ساڵح وتی" جارێکی دیکە رێگە نادەن و لێناگەڕێن قاچاخچی و مافیاکانی نەوت یاری بە چارەنووسی کەرکوک بکەن".

وتیشی، "نە کورد ھێندە لاوازە نە بەغدا ھێندە بەھێزە تا زەلیلی قبوڵ بکات، کەرکوک زەلیلی قبوڵ ناکات".

ئەوەشی خستەڕوو، "کاتییەتی لە رێگەی ئیدارەیەکی باشی خزمەتگوزارەوە، خێرو بێرەکەی بۆ خەڵکەکەی بێت، کاتی ھاتووە کەرکوک بەراستی سوومەند بێت لە پتڕۆ دۆلار و دەرفەتی کارکردن بۆ گەنجەکانی فەراھەم بکرێت، پێمان دەکرێت".

بەرھەم ساڵح  رونیشیکردەوە، "دەتوانین ئەم کێشەو گرفتانەی کە ئێستا لە کەرتی پەروەردە ھەن، بە تایبەتی سەبارەت بە زمانی کوردی و مامۆستایانی کە وابەستی وەزعی ھەرێمن، لەم دڵەڕاوکێ و وەزعە نالەبارە رزگاریان بکەین، دەکرێ بە پشتیوانی خوای گەورەو بەدەنگی ئێوە، ئێمە دەنگی رەسەنی ئێوە بین، کاربکەین بۆئەوەی ئەم کێشانەتان بۆ چارەسەربکەین"


412بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Apr 28 2018 11:15PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ