جیهان

لێدوانی کۆشکی سپی لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستان لە نێوان ھەردوو کۆریا




کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە دەستپێکردنەوەی دانوستان و کۆبوونەوە لە نێوان ھەردوو کۆریا و، پێشوازی کرد لەسەر پلانەکانی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون.
سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی ئەم کۆبوونەوە مێژووییە لە نێوان سەرۆککۆماری کۆریای باشوور، موون جای ئین و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون، ئاواتەخوازی کاری چاکە دەکەین بۆ گەلی کۆریا. ئاواتەخوازین ئەم دانوستانە، پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت بەرەو داھاتوو، ئاشتی و گەشەکردن بەدەستبھێنێت بۆ نیمچە دوورگەی کۆریا بەتەواوی".


146بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Apr 27 2018 2:59PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ