جیهان

سبەی سەرۆکی کۆریای باکور سنوری کۆریای باشور تێدەپەڕێنێت


وا بڕیارە ڕۆژی ھەینی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٨ سەرۆکی ھەردوو کۆریا لە گوندێکی سنوری نێوان ھەردوو وڵات کۆببنەوە لەسەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی ھەمیشەیی.

میدیاکانی کۆریا باشور ڕایانگەیاند، موون جەی ئین سەرۆکی کۆریای باشوور ڕۆژی ھەینی لە گوندێکی سنوری نێوان ھەردوو وڵات پێشوازیی لە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی کیم جۆنگ ئون ھێڵی سنوری سەربازیی تێدەپەڕێنێت و دێتە ناو خاکی کۆریای باشوورەوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، دواتر پاسەوانانی کۆریای باشوور ھاوەڵی دوو سەرۆکەکە دەکەن بۆ مەراسیمی پێشوازیکردنەکە لە یاریگایەکی گوندی بانمۆنگۆمی سنوری کە لەوێ کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەنێو وەزیرە بەشداربوووەکانی شاندەکەی ھەردوولادا وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی ھەردوو کۆریای تێدایە.

ئاشکراشی دەکەن، مەبەست لە کۆبوونەوەکەی نێوان ھەردوولا جەختکردنەوەیە لە نەھێشتنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆریای باکوور و بەستنی ڕێککەوتنێکی ئاشتییانەیە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.


144بینین‌‌‌
3 هەفتە پێشتر - Apr 26 2018 8:06PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ