کوردستان

خێزانی شه‌هید حسیێن مه‌نسور هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی هاتنی عه‌بادی بۆ ماڵه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات



کاژێر ١١:٠٠ی شەوی چوارشەممە ٢٥-٤-٢٠١٨ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانی "نەسر" داوادەکات سەردانی خانەوادەی شەھید لیوا حوسێن مەنسوور ‌بکات، بەڵام ئەو خانەوادەیە رەتیدەکەنەوە پێشوازی لێبکەن و سەردانەکە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاربھێنێت.

 نووسینگەی عەبادی داوایلێکردوون پێش سەردانەکە ماڵەکەیان بپشکنن و منداڵەکانی شەھید حوسێن ئامادەبکەن بۆ ئەوەی وێنە لەگەڵ عەبادی بگرن، بەڵام ھاوژینی لیوا حوسێن مەنسوور ئەوەی رەتکردووەتەوە.

چنار حەسەن، ھاوژینی شەھید حسێن مەنسوور رایگەیاندووە"بەرپرسی نوسینگەی عەبادی داوایلێکرم  پێش سەردانیکردنیان ماڵەکەمان بپشکنن و منداڵەکانم حوسێن ئامادەبکەن  بۆ ئەوەی وێنە لەگەڵ سەرۆکی کوتلەی نەسر-دا بگرن ، ئەوەم رەتکردوە کە بەوشێوەیە ‌سەردانمان بکرێت و منداڵەکانیشم بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکارناھێنم".

چنار حەسەن  وتیشی "بەنوسینگەی عەبادیم گووت بیرنەچێ ھاوژینی من لەسەر ئازادی خاکی کەرکووک شەھیدبوو، خۆشتان دەزانن حاڵی ئێستایی کەرکووک چۆنە ، من چۆن پێشوازی لە دووژمنی گەلەکەم دەکەم، چۆن پێشوازی لە عەبادی بکەم کە لە خورماتوو و کەرکووک دەبابەی ئەبرامزی بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا دەھێنا".

لیوا حوسێن مەنسوور، فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو لە وەزارەتی پێشمەرگە لە رۆژی ٣١-١-٢٠١٥ گوندی مەلا عەبدوڵڵای سەر بە پارێزگای کەرکووک شەھیدبو


3254بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 26 2018 3:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ