کوردستان

بەرپرسێکی یەکێتی چووە ناو حزبەکەی بەرھەم ساڵح


ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وازی لە ڕیزەکانی حزبەکەی ھێنا و بەفەرمی چوونی بۆ نێو حزبەکەی  بەرھەم ساڵح ڕاگەیاند.

 

دیار موفتی، ئەندامی دەست لەکارکێشاوەی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانی، ڕاگەیاند: "وازم لە ڕیزەکانی یەکێتی ھێناوە و ئێشتاش کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەورەی دەکەم“.

 

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ یەکێتیی نەبووە، بەڵام ھۆکاری وازھێنانەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە یەکێتی چەند ساڵێکە کۆنگرەی چوارەمی نەبەستووە و ”ھەرجارەی پاساوێک بۆ نەبەستنی کۆنگرە دەھێنێتەوە، بێگومان ئەمەش کێشەکانی یەکێتی ئاڵۆزتر کردووە“‌.



3321بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 26 2018 3:24PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ