رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەندامی سەركردایەتیە و لە لیستێكی عەرەبیدایە، یەكێتی ئاڵا تاڵەبانی سڕ دەكات


ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ھۆی خۆ کاندیدکردنی بۆ لیستێکی عەرەبی لە بەغدا، لەلایەن مەکتەبی سیاسیەوە سڕ دەکرێت.


ئاڵا تاڵەبانی کە لە ماوەی سێ خولی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەراندا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بووە و ئێستا ئەندامی سەرکردایەتیە، لە لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید کردووە.


میدیای نزیک لە پارتی لە زاری سەعدی ئەحمەد پیرە بڵاوی کردۆتەوە : "بڕیارمان داوە ھەموو ئەو کەسانەی لە لیستێکی دیکەی غەیری لیستی یەکێتی و بەبێ ڕەزامەندیی یەکێتی، واتە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتییەک نەبووبێ لە نێوان یەکێتی و ھەر لایەنێکی سیاسیدا، خۆی کاندید کردبێ و بە ئارازووی خۆی چووبێت، ئەوە ئەگەر لە سەرکردایەتی بێ، تا کۆنگرە سڕ دەکرێ، ئەگەریش لە دەسەڵاتی مەکتەبی ڕێکخستن و مەکتەبی سیاسی بێت، ئەوا کۆتایی بە ئەندامێتییەکەی دەھێندرێت".


پێشتریش یەکێتی بەھۆی پێکھێنانی لیستیکی جیا و سەربەخۆ، بڕیاری دەکردنی بۆ د.بەرھەم ئەحمەد ساڵح ڕاگەیاند .


628بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Apr 17 2018 2:22AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ