کوردستان

مەلا بەختیار : بناغەی شكستی حكومەتی هەرێم لە د.بەرهەم ەوە دەستپێ ئەكات


مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھێرشی توند دەکاتە سەر د.بەرھەم ساڵح جێگری پپَشووی سکرتێری یەکێتی و ڕایدەگەیەنێت ئەو بەرپرسە لە شکستی حکومەتی ھەرێم و قەرزێکی زۆری ھێنایە سەر حکومەتی ھەرێم و ڕێگە نادەن ھیچ کەسێک لە ناو یەکێتیەوە بانگەشە بۆ لیستەکەی ئەو بکات.


مەلا بەختیار لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا ووتی: "بەرھەم لەناو یەکێتیدا تەواو بووە، لە دواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بڕیارماندا، وە دوێنێ سێشەممە کاتژمێر(١١)ی نیوەڕۆ لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردن،بە ئامادەبونی بەڕێز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،بڕیارماندا بەرھەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیە، وە ھەموو ئەو کەسانەی لەناو یەکێتین لە ھەر پلە و پایەیکدا بن، بەڵام لە لیستەکەی بەرھەمن دەردەکرێن، ھەموو ماڵ و موڵکی یەکێتیان لێدەسەنرێتەوە و موچەیان لە یەکێتی دەبڕێت."


مەلا بەختیار وتیشی"قسە ھەیە کە کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتی لەناو یەکێتیدا کار و بانگەشە بۆ لیستەکەی بەرھەم دەکەن،وە جموجۆڵی گوماناویش ھەیە کە لە ناو یەکێتیدا خەڵکانێک ھەن کە کار بۆ بەرھەم دەکەن، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکھاتووە لەسەر ئەو کەسانە دوای دڵنیابوونەوە ئەگەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بن ئەوا ئەندامێتیان تا کۆنگرە ھەڵدەپەسێردرێت بۆ ئەوەی کۆنگرە بڕیاریان لەسەر بدات، بەڵام ئەگەر خوار مەکتەبی سیاسی بن ئەوا دەردەکرێن لە ناو یەکێتی."

مەلا بەختیار ھێرشی توند دەکاتە سەر د.بەرھەم و ئۆباڵی شکستی حکومەتی ھەرێم دەخاتە ئەستۆی، لەوبارەوە دەڵێت " بناغەی شکستی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ بەرھەم، ئەو کاتەی ئەو سەرۆکی حکومەت بوو قەرزێکی زۆری ھێنایە سەر ئەم حکومەتە، لە سەردەمی حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی بەرھەم سەرمایەدار ھەبووە نەک ١٠٠% بەڵکو ٨٠٠% قازانجی کردووە، مەگەر ئەوە تەنھا بازرگانانی مادەی ھۆشبەر و قاچاغچی فرۆشتنی ھێرۆین قازانج بەو ڕێژەیە بکات."


442بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Apr 11 2018 8:06PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ