کوردستان

قوربان جارێ لە کوێمانە؟؟؟


قوربان جارێ لە کوێمانە؟؟؟

ئەو بڕیارە (لێ لێ) یە و ھێشتا ( لۆ لۆ ) مان مایە…!!

لە راستیا ناتوانم بڵێم کە سەرم لەو بڕیارە سووڕ ما.. چونکە ئەزانم کە ناوەندی بڕیار تاوەکو ئێستا ھەڵنەوەشاوەتەوە و ئەمەش تەکتیک و تەکنیک و پلانێکی تری ئەو گروپەیە بۆ بێزار کردنی جەماوەری یەکێتی و بە حیسابی خۆیان بۆ دەست گرتن بەسەر یەکێتیدا و ھەر وەک چۆن بە ھەمان تەکنیک و تەکتیک و پیلان (ھاودید) یان لە ناو جەرگی یەکێتیدا دروست کرد و بە ئاشکرا لە رێی بەرپرسانی چەندین مەڵبەند و کۆمیتە و کۆمەڵەوە کامپەین بۆ سەر خستنی ئەکەن لە دژی یەکێتی..

دانانی کەسێکی بێ ئەزموونی نەشارەزای بەستەزمانی پاڵپشت و داکۆکی کارێکی سەرسەخستی ھاودید بە بەرپرسی یەک لە گەورەترین مەڵبەندەکانی یەکێتی و کردنی بە کەسی یەکەمی حزبی لە شاری قەڵا و منارەدا جگە لە بێرێزیکردن بەرامبەر بە خەبات و ماندووبوونی سەدان کادرو ئەندام و پێشمەرگەی ئەو شارە دەست بەسەرگیراوەدا ھچیتر نیە…

بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەوەشدا خۆشحاڵم کە ئەمجارە یەکێتیەکان ھەموو راستیەکان دەزانن و بەڵێنیان داوە کە تۆڵەی بەرپرسە نابەرپرسەکان و ناڕەوایی و نادادپەروەرییەکان و ھەڵوێستی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیە بێ دەنگەکەمان لە یەکێتی نەکەنەوە و یەکێتی و سەرکردایەتیەکەیان لێک جیا کردوەتەوە…

ھیوادارم کە کاکی جێگر ھەر بە ھەمان ئەو دەسەڵاتەی کە پێی دراوە !!!!! بە فەرمی ھەڵوەشاندنەوەی ناوەندی بڕیارو بێ بەری بوونی خۆی لە ( ھاودید) ڕابگەیێنێت وسنورێک بۆ دارودەستەکەی دابنێت کە بە پارە و سەیارە و بڕیاری جەنابی کامپەین بۆ کرمەکەی ناو جەرگی یەکێتی دەکەن و ئەرکی سەرشانی خۆی وەک جێگرێکی راستەقینەی حزبی شەھیدان جێبەجێ بکات..

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

٩-٤-٢٠١٨


447بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Apr 10 2018 10:43PM
Print Friendly and PDF