کوردستان

بەبەڵگەوە ... سەرۆکی فراکسۆنی یەگرتوو و برازایەکی محمەد عسمان دەیسەلمێنن کە محمەد عوسمان لە پێش جەژنی نەورۆزەوە ناوی لە لیستەکەی یەکێتی نەماوە




محمەد عسمان ناسراوە بە محمەد دووشیوانی  نە کاندیدە و نە سەرۆک لیستە بووە  بە پێی ئەو  نوسراوەی  جوان حسێن سەرۆکی لیستی یەگرتوو ئاماژی پێکردووە   کە ھەر لە سەرەتاوە  محمەد عسمان کاندید نەکراوە  یەکێتی  ناوی لیستەکەی رادەستی کۆمسیۆن کردووە    ناوی محمەد عسمانی  تێدا نەبووە ج وەک کاندید ج وەک سەرۆک لیست ,


وە برازایەکی محمەدعسمان  کە  کەسێکی نزێکە لە محمەد عسمان بۆ کاروبارەکانی   بە شێوەیەکی ئاشکرا لە جوابی جوان حسین رایگەیاندووە : محمەد عسمان  بریاری کشانەوەکەی دوێنی راگەیاندراوە  بەڵام لە پێش نەورۆزەوە  کشاوەتەوە کە ئەمەش  سەلماندنی  ئەو لیستەی کۆمسیۆنە کە محمەد عسمان نەکاندید بووە  و نە  سەرۆک لیستیش .


بە پێی ئەو زانیاریانەی  دەستی کوردستان چوار کەوتووە  محمەد عسمان  و رێبوار تەھا ناکۆکی لە نێوانیان دروست بووە لەسەر سەرۆک لیستی بۆیە یەکێتی نیە توانیوە  سەرۆک لیستی لەگەڵ  کاندیدەکان پێشکەشی کۆمسیۆن بکات



ھەر بە پێی زانیاریەکانی کوردستان لە سارجاوەیەک لە ناو مەڵبەندی دووی یەکێتی لە شاری کەرکوک دەستی کەوتووە بریارە لە گۆرانکاری   لە لێپسراوی مەڵبەند  محمەد عسمان بکرێت بە شوێنگرەوەی ئاسۆ مامەند و ئاسۆ مامەندیش بکرێتە  سەرپەرشتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری کەرکوک 
لە ئەگەری جێ بەجێ نەکردنی ئەو بەڵێنەی بە محمەد عسمان دراوە   ھەڵوسێتی خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا رادەگەینێت . 


1298بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 8 2018 3:23AM
Print Friendly and PDF