کوردستان

بەبەڵگەوە..... کوردستان چوار ئاشکرا ئەکات یەکێتی لە کەرکوک محمەد عسمانی نەکاندید کردووە و نە سەرۆک لیست بووە تا دەست لەکار بکێشێتەوە



بە پێی ئەوفۆرمەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی باڵای عێراق جەند رۆژک پێش جەژنی نەورز  ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی شاری کەرکوکی کردووە کە بەشداری ھەڵبژاردنەکان ئەکەن لەو شارەدا   کە لیستی یەکێتی لە شاری کەرکوک  و عێراق ژمارە ١٦٢ ی بۆ دیاری کرا  بەڵام لیستی کاندیدانی یەکێتی  لە کەرکوک لە کاندیدی ژمارە دوو دەست پێ ئەکات تا ژمارە ٢٤ بە ھیج جۆرێک سەرۆکی لیست دیاری نەکراوە  ئەمەش بەھۆی جەند کیشەیەکی  کاندیدەکانیان لە شاری کەرکوک لەگەڵ سەرکردایەتی حزبەکەیان  نەیان توانی سەرۆک لیستی لە کەرکوک یەکلای بکەنەوە  بەڵام لە راگەیاندنەکان وا دەریان خست کە محمەد عسمان سەرۆکی لیستی یەکێتیە لە کەرکوک  بە پێی ئەو فۆرمەی کە کۆمیسۆن ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کردووە  محمەد عسمان  بەھیج جۆرێک نە  کاندیدە و نە سەرۆک لیستە دوای ھەوڵدانێکی زۆری محمەد عسمان بۆ بەدەستھێنانی سەرۆک لیستی یەکێتی لە کەرکوک بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانی شکستی ھێنا  بۆیە محمەد عسمان ناجرا بوو کە لە راگەیاندنەکان وا بەڵاوی بکاتەوە کە دەستی لە سەرۆک لیستی و کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق کشاندۆتەوە ,لە دوای دەست لە کارکیشانەوەی محمەد عسمان یەکێتی لە کەرکوک سەرۆک لیستی دیاری کرد کە رێبوار تەھایە 

بە پێی زانیاریەکانی کوردستان چوار :"کیشەیەکی زۆر لە نێوان  محمەد عسمان و رێبوار تەھا ھەبووە لەسەر دیاری کردنی سەرۆک لیست لە شاری کەرکوک بە شێوەیەک پەرجە کرداری لێکەوتۆتەوە" .


بە پێی ئەو فۆرمەی کە  کۆمسیۆن ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کردووە لە شاری کەرکوک   جگە لە یەکێتی جەند قەوارەیەکی تر  نەیان توانیوە سەرۆک لیستی دیاری بکەن و ژمارە یەک بە  بەتاڵی ماوەتەوە ..


7696بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 7 2018 2:18AM
Print Friendly and PDF