کوردستان

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سوپای پاسداران: توانیمان فیتنه‌ی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێم پوچه‌ڵبكه‌ینه‌وه


فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردو ساڵی شکست بوو بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە و پوچەڵکردنەوەی ریفراندۆمیشی وەک نمونەی ئەو شکستە ھێناوەتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی میھر بڵاویکردەوە  محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە یەکێک لەڕوداوە ناخۆشەکانی ساڵی رابردو سوربونی دوژمنان بوو لەسەر خواستی ناڕەزایەتی ئێرانییەکان لە دۆخی ئابوری وڵات.

ئاماژەی بەوەشکرد دوژمنانی ئێران پیلانی زۆر ئاڵۆزیان بۆ وڵاتەکەمان کێشابوو کە بەھۆی ھۆشیاربونی خەڵکەوە پوچەڵ کرانەوە.‌

ئاشکراشی کرد شکستی داعش و پوچەڵکردنەوەی فیتنەی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان کە بە پشتیوانی و ڕۆڵی ئێران و بە ھۆشیاری دەوڵەت و خەڵکی عێراق پوچەڵ کرایەوە، کارێکی یەکجار گەورە بوو.

ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، ھەرێمی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، بەڵام دواتر بەغدا و تاران و ئەنقەرە چەندین ڕێوشوێنی توندیان لە دژی گرتەبەر.


195بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Apr 7 2018 12:13AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ