راپۆرت و لێکۆڵینەوە

یەکێتی لە کەرکوک لە کشانەوە لە ھەڵبژاردن بونەتە دوو بەرەوە




بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی لە شاری کەرکوک ئەیانەوێت ھاوشێوەی پارتی لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکشێنەوە یەکێتی  تامی شکستێکی گەورە  نەکات کە بەشێکی زۆری بەرپرسانی یەکێتی جاوەروانن  بەشێکی تر  دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەن ئیستا یەکێتی لە کەرکوک   بونەتە دووبەرەی جیاوازەوە

بە پێی ئەو زانیاریانیە کوردستان چوار دەستی کەوتووە   :" لە لایەن جەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە پێشنیار کراوە بۆ کۆسرەت رەسوڵ کە لە پۆرسەی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بکشێنەوە  جونکە  یەکێتی  لە رووی حزبی و جەماوەریەوە  بارودۆخی بەرەو خراپی ھەنگاوی ناوە لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە  کە لە لایەن  دەزگا ئەمنیە ھەواڵگریەکانی یەکێتیەوە ھەریەکە لە :  کۆسرەت رەسوڵ و ھێرۆ ئیبرھیم ئەحمەد ئاگادار کراونەتەوە کە یەکێتی  لە کەرکوک  ھەوڵی ٣ی کورسی ئەدات و توانی  دەنگدەری ٦ کورسی نەماوە بەم بارودۆخەی ئیستایەوە  

وە کشانەوەی  سەرۆک لیستی یەکێتی لە شاری کەرکوک ھێندەی تر  یەکێتی ھەنگاوی ناوە  بۆ خراب بوونی  رەوشی یەکێتی لە شاری کەرکوک  جونکە تا ئیستا  ھۆکاری کشانەوەی  سەرۆک لیستەکە بۆ لایەنگرانی روون نەکراوەتەوە  

بە پێیجەوانەی ئەو بیروبۆجونانەی سەرەوە  جەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی  دەیانەوێت  بەشداری بکەن لە ھەڵبژاردنەکان گرتنی سەرکەوتنیان بە بەرپرسانی یەکێتی داوە  کە ھەموو توانایەکیان لە ئاشتکردنەوەی جەماوەری یەکێتی لە شاری کەرکوک دەخنە گڕ تا رەوشی یەکێتی  لە شاری کەرکوک ئاسای ببیتەوە لە رووی لایەنگران و کاری حزبی و سیاسی .


841بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 6 2018 11:52PM
Print Friendly and PDF