راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ھاوشێوەی عارف قوربانی نەجمەدین کەریم عەلی حمە ساڵح دەداتە دادگا




دوای ئەوەی   پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران رایگەیاند نەجمەدین کەریم  ژمارەی بانکی تایبەتی بەخۆی ھەیە لە بانکی کوردستان و پارەی پترۆ دولار خراوەتە سەر ژمارەی تایبەتی   بانکی نەجمەدین کەریم  بەڵام ھەر زوو بانکی کوردستان و  حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی ھەرێم ئەو ھەواڵەیان رەتَکردەوە  نوسینگەی نەجمەدین کەریم لە رێگای پارێزەری تایبەتی  نەجمەدین کەریمەوە دۆسیەکەی ئاراستەی دادگا کرد بۆ لێکۆڵینەوە وە لە دوای پشت بەستوو بە  جەندین بەڵگەنامە  دۆسیەکە لە دادگا کرایەوە  ئیستا بەرێوەجوونی  یەکەم دادگای بەرێوەجووە  

بە پێی ئەو نوسراوەی پارێزەری تایبەتی نەجمەدین کەریم کە بۆ ڕای گشتی بەڵاوی کردۆتەوە   لە بەرامبەر ھەوڵی ناوزراندن و تۆمەت ھەڵبەستین  دۆسیەکەمان لە  داگا کردۆتەوە و بەردەوامین لە جوڵاندنی دۆسیەکە   لە نوسراوەکەی  پارێزەری نەجمەدین کەریم کە ئاراستەی دادگا کراوە دوای یەک ملیار دینار قەرەبوو لە عەلی حمە  ساڵح کراوە  


لە جەند ساڵی رابردوو  عارف قوربانی راپۆرتێکی   لەسەر ئیدارەی نەجمەدین کەریم بەڵاوکردەوە   بە ھەمان شێوەی  عەلی حمە ساڵح  ناوبرا داوای کرد دۆسیەکە  رەوانەی دادگا بکرێت  دوای رازی بوونی نەجمەدین کەریم   دۆسیەکە لە لایەن پارێزەرانی نەجمەدین کەرێمەوە لە عارف قوربانیان بردەوە و ھەواڵەکەیان سەلماند کە ھیج بنەمایەکی نیە وەک و قەرەبوش  نەجمەدین کەریم  تەنیا داوای ھەزار دیناری عێراقی کرد  

ئیستا نەجمەدین کەریم لە دوای ئەوەی عەلی حمە ساڵح رایگەیاندبوو ھیوادرام دۆسیەکە ببرێتە دادگا ئیستا لە لایەن ھەردوو لایەنەوە   دانیشتنی یەکەمی تێپەراندووە  ئایا لە بردنەوەی دۆسیەکە لە لایەن  نەجمەدین کەریم   دەبێت نەجمەدین کەریم برٍی ملیارێک دیار وەربگرێت  یان بیکات بەھەزار دینار بە ھەمان شێوەی عارف قوربانی  تا راپۆرتی بێ بنەما بەڵاونەکەنەوە


2208بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Apr 6 2018 3:00AM
Print Friendly and PDF