رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بەغدا و ئەنقەرە لەسەرلێدانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو هەرێمدا رێك دەكەون


رۆژنامەیەکی لوبنانی ئەمرۆ سێ شەممە ٢٠/٣/٢٠١٨ بڵاویکردوەتەوە حکومەتی عێراق و تورکیا لەسەرلێدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو ھەرێمدا رێک کەوتون ریکەوتنەکەش تەنھا جێبەجێکردنەکەی ماوە.


رۆژنامەی (مستقبل)ی لوبنانی لسەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە ئەمرۆ سێ شەممە بڵاویکردوەتەوە" حکومەتی عێراق و تورکیا لەسەرلێدانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو ھەرێمی کوردستاندا چەند ھەفتەیەک پێش ئێستا رێککەوتنیان کردوە و رێکەوتنەکەش تەنھا جێبەجێکردنەکەی ماوە."


ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە"حکومەتی عێراقی لەسەرداوای تورکیا رێگەی داوە حکومەتی تورکیا سوپای وڵاتەکەی بھێنیتە ناو خاکی عێراقەوە و ھەروەھا ئاسمانی عێراقیش بەڕوی فرۆکە تورکیەکاندا کراوە بیت بۆلێدانی بنکەو بارەگاکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی ھەرێمدا"


ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی بڵاو کردوەتەوە " پرۆسە سەربازیەکی تورکیا بەم نزیکانە دەست پێدەکات و سەرەتاش لەقەزای شەنگال دەبێت کەلەئێستادا بنکەیەکی سەرەکی پارتی کریکارانی کوردستانەو لەھەمانکاتیشدا بنکەیەکە بۆ مەشق پێکردنی چەکدارانی پەیەدە"


جێگەی ئاماژەیە ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ١٩ی ئازار لەوتەیەکدا لەبەردەم لایەنگران و ئەندامانی حیزبەکەیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند پرۆسە سەربازیەکانمان لەدوای عەفرین ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە و ئەگەریش ھەیە لەشەوێکدا شەنگال کۆنترۆڵ بکەین.


561بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Mar 20 2018 2:41PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ