کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانی دەڵێت "بە پێی بەرنامەیەکی پێش وەختەی پلان بۆداڕێژراو لەلایەن نەیارانەوە، جارێکی تریش شاری کەرکوک کەوتووەتەوە ژێر غەزەبی پەڵە ھەورێکی ڕەشی زریاناویەوە".
کۆسرەت ڕەسوڵ لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ یادی ئازادکردنی کەرکوک لە ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ دەڵێت "دانیشتوانی ڕەسەنی شاری کەرکوک بە تەواوی پێکھاتەکانیەوە وەڕس و ھەراسانن، ناو شارەکە و دەوروبەریشیان لێکردونەتە سەربازگەیەکی وێرانە، کە سیمای مەدەنی و شارستانی تیادا لاواز کردووە".
ھەر لەو پەیامەیدا جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی دەڵێت "یەکێتی دڵنیاتان دەکاتەوە، ئەم ھەلومەرجە ناھەموارەی ئێستا لە کەرکوکدا بەرقەرارە تەمەنی کورتە و ڕۆژی سەرفرازبوون و ڕزگاربونتان لەو نەھامەتیانە زۆرنزیکە"