کوردستان

بەڕێوەبەرى پۆلیسى کەرکوک: کە چونە دەرەوە بۆ ئاهەنگ پارە و ئاڵتونەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن


بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک داوا لە ھاوڵاتیانی کەرکوک دەکات کە چونە دەرەوە بۆ ئاھەنگ و سەیران لەگەڵ خۆیاندا پارە و ئاڵتون و کەلوپەلە بەنرخەکانیان ببەن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە عەمید خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا باسی لە ئامادەکارییەکانی پۆلیسی کەرکوک کرد بۆ ڕۆژی نەورۆز و وتی "پلانی ئەمنیمان داناوە بۆ ڕۆژی نەورۆز، ترێلە و ئۆتۆمبیلەی گەورە قەدەغەیە ھاتوچۆ بکات".

ھەروەھا داوای لەخەڵکی کەرکوک کرد بەخۆشی ئاھەنگی خۆیان بگێڕن و دووربکەونەوە لە کێشە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە دەستی لەکارکێشابێتەوە، بەڵام  وتیشی "ڕەنگە مۆڵەتێک وەربگرم".

لەبارەی دەستگیرکردنی ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە بەھۆی دانانی پەیکەرەکەوە (مەبەستی پەیکەرەکەی مام جەلال)ە ئەفراسیاو کامیل بانگکراوە و پرسیاری لێکراوە و دەستگیرنەکراوە.


550بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Mar 15 2018 3:00PM
Print Friendly and PDF