کوردستان

یەکێتی پەیکەرەکەی مام جەلالمان بردوتە مەکتەبی سیاسی تا شوێنێکی شایستەی بۆ دەدۆزینەوە




دوێنی ئێوارە  پەیکەرێکی مام جەلالیان لەسەر قەڵای کەرکوک دانا بەڵام لە دووای تەنیا دوو کاتژمێر لە لایەن ھێزە عراقیەکانەوە پەیکەرەکەی مام جەلال لەو شوێنە لابرا 

جەمال شکوور  جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ٢ی رێکخستنی کەرکووکی یەکێتی، رایگەیاند پەیکەرەکەی مام جەلال-یان بردووەتە مەکتەبی ساسی. گوتیشی "ھەتاوەکو شوێنێکی گونجاوی بۆ دەدۆزینەوە، پەیکەرەکەی مام جەلال لەوێ دەمێنێتەوە".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی رەتیکردەوە، ھیچ کەسێک لەسەر دانان ‌و لابردنی پەیکەرەکە دەستگیرکرابێت. گوتیشی "تەنیا ھەڵە تێگەیشتنێک لەنێوان پۆلیس ‌و ھێزە عێراقییەکان لەوبارەیەوە دروستبووبوو، ئەوەش چارەسەرکرا".

رۆژی ١٤-٣-٢٠١٨ لە قەڵای کەرکووک پەیکەرێک بۆ مام جەلال دانرا، بەڵام دوای چەند کاژێرێک لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە پەیکەرەکە لابرا.


297بینین‌‌‌
مانگ پێشتر - Mar 15 2018 2:19PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ