رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دادگای بەغدا سزای هەتا هەتایی سەپاند بەسەر کارمەندێکی فەوجی سەرۆکایەتی کۆماردا


دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند "دادگای تاوانەکانی کەرخ سەیری داواکەی کردووە، و تۆمەتبار دەستپێشخەری کردووە لە کوشتنی جێگری بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەی دۆرەی بەغدا".

ئەو کارمەندەی فەوجی سەرۆکایەتی کۆمار کوردە و ناوی بەشدار عمر فەقێ ێاڵحە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا دادوەر بەیرەقدار ئاماژەی بەوە کردووە، "تۆمەتبار ھەستاوە بە دەستڕێژی گولـلە بۆسەر تاوانلێکراو، لەکاتێکدا بە ئوتۆمبێلەکەیەوە بە خاڵێکی پشکنیندا تێپەڕبووە کە تۆمەتباری لێبووە، ڕوداوەکەش لەوکاتەدا بووە کە تاوانلێکراو ئاگاداری بوونی ئەو شوێنی پشکنینە نەبووە و دوای تەقەکانیش دەستبەجێ لە شوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستداوە".

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، دادگا بڕیارەکەی بەگوێرەی حوکمەکانی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکردووە و قابیلی پێداچوونەوەشە.


603بینین‌‌‌
2 مانگ پێشتر - Mar 14 2018 3:09PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ