سۆشیال میدیا

بەبۆنەی یادی راپەڕینی ھەولێرەوە


ئەوانەی راپەڕینیان دزی

چەندین ساڵە مانگی ئادار پڕدەکرێ لەدەستەواژەی (ئازادکردن) و شار بە شار و شارۆچکە بە شارۆچکەی کوردستان یادی (ئازادکردنێک)یان دەکرێتەوە کە بەھۆی سیاسەتی شکستخواردووی نوخبەیەکی سیاسی تەماعکار و بێ سەواد، ئەو دەستەواژەیە لەمانا راستەقینەکەی بەتاڵکرایەوە و ئەو خەڵکەی کە (۲۷) ساڵ بەرلەئەمڕۆ لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین، ساڵانە لەو یادەدا لەجیاتی خۆشی و شادی، بێزاری و تووڕەیی و بگرە پەشیمانیش سیما و دەروونیان دادەگرێت.
بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لەسایکۆلۆژیای دەستە جەمعی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە رووداوی راپەڕین بەدیدەکرێت، لەجیاتی ئازادکردن، داگیرکردەوەیەکی دیکە و لەجیاتی عەدالەت ستەمێکی دیکە و لەجیاتی خۆشبەختیش بەدبەختییەکی دیکەیە و یەخەی کوردی گرتووە.
بۆیە ئەوانەی ساڵانی پێشوو و ئێستاش شاشەی تیڤییەکان و رووپەڕی رۆژنامەکان سیخناخ دەکەن لەیادکردنەوەی راپەڕین و (۲۷)ساڵە لەجیاتی دەستکەوت دەسکەنە بکەن، شکست کەڵەکە دەکەن، لەراستیدا ئەوانە خاوەنی راپەڕین نین، بەڵکو ئەوانە ھەر ساڵە و جوانییەکیان لەراپەڕین داماڵیوە، تا راپەڕین و تەواوی کوردایەتیشیان وەک خۆیان ناشیرین و نابوت کرد.
بۆیە ئەو نوخبە سیاسییە دەسەڵاتدارە، راپەڕین و ئومێد و خەونیان لەخەڵک دزیوە، نەک خاوەن و (پاڵەوان)ی راپەڕین بن.
کاوە محەمەد


158بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Mar 12 2018 3:12AM
Print Friendly and PDF