کوردستان

مەسعود حەیدەر ئامادەنیە داوای لێبوردن لەبزوتنەوەی گۆڕان بکات


مەسعود حەیدەر ئەندامی لینەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەپێویستی نازانم داوای لێبوردن لەبزوتنەوەی گۆڕان بکەم،بەھۆی بەشداریکردنم لەکۆبونەوەیەک کە بۆ بەرگری کردن بووە لەمافی خەڵک و قوتی خەڵک.
مەسعود حەیدەر بەبێ بەشداریکردنی بزوتنەوەکەی لە کۆبونەوەی پەرلەمانتارانی کوردی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارانی کوردستان و نوێنەرانی حکومەتی ھەرێم بەشداریکرد، کە کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێ کردنی پرسی بوجەی عێراق و پشکی ھەرێم لەو بوجەیەدا.

شایەنی باسە بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتی دەستپێکردنی کبونەوەکە ڕایگەیاند بەشداری کۆبونەوەکە ناکەن چونکە ئەو کۆبونەوەیە ھیچ گرنگیەکی نیە.

مەسعود حەیدەر لەبارەی بەشداریکردنیەوە وتی من ئاگادار نەبووم ھیچ ھۆکارێکی گەیاندنم لانەبوو، کاتژمێر ٢ کە کۆبوونەوەکە تەواو بوو مۆبایلەکانیان بۆ ھێنام نامەیەکی لەوجۆرەم بینی کە بەشداری کۆبونەوەکە نەکەین.

وتیشی لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە کراوە و جەخت لەسەر پێدانی قوتی خەڵک و مافی مووچەخۆرانی ھەرێم کراوەتەوە،بۆیەبەبڕوای من کۆبوونەوەکە گرنگ بوو، لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و موچەخۆران بوو، چەندین زانیاری وردی یاسایی خرایە ڕوو.

سەبارەت بەکاردانەوەی بزوتنەوەکەی لە بارەی بەشداریکردنی مەسعود حەیدەر ئاشکرای کرد بزوتنەوەی گۆڕان ھیچ قسەیەکی نەکردووە دواتر، منیش بەپێویستی نازانم داوای لێبوردن بکەم، چونکە بەشداری کۆبوونەوەیەکم کردووە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان، چۆن لە پەرلەمانی عیراق شەڕم لەسەر مافی خەڵک و قوتی خەڵک کردووە لەو کۆبوونەوەیەش ھەمان کارم کردووە.



847بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Mar 9 2018 10:04PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ