راپۆرت و لێکۆڵینەوە

ڕۆڵ و كاریگه‌رى ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقدا


ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لەململانێ و قەیرانەکان
نوسینی: بێستوون حسێن عارف

پێشەکی:
وابڕیارە عێراق لە ١٢ ئایاری ٢٠١٨ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدات، بۆبەشداریکردن لەم ھەڵبژاردنە ٢٥ ھاوپەیمانی و ٦٣ قەوارە ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ٦٩٠٤ کەس لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی و قەوارەکان خۆیان کاندیکردووە و کێبڕکێی بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن(١). سروشتی سیاسی و پێکھاتەی کۆمەڵایەتی عێراق دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئێران کاریگەریەکی زۆری ھەیە لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و دەتوانێت ڕۆڵی ھەبێت لەسەر ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەر لە شێوازی پێکھێنانی قەوارە سیاسیەکانەوە تادەگات بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان. ئەم نوسینە ھەوڵێکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئێران تاچی ڕادەیەک دەتوانێت کاریگەری لەسەر ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دابنێت، و کێن ئەوانەی ئەم دەرفەتە بۆ ئێرانیەکان دەرەخسێنن. دەکرێت کاریگەری و ڕۆڵی ئێران لەسەر ھەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق بکرێتە بنەمایەک بۆ شیکردنەوەی دەوری ئێران لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراقدا. 


241بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Mar 8 2018 11:05PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ