کوردستان

سەعدی پیرە: مەکتەبی سیاسی کفتە نیە ھەڵبوەشێتەوە


 
 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ڕایدەگەیەنێت: کۆنگرە بە پەلە پروزکێ نابێت و مەکتەبی سیاسی ھەڵناوەشێتەوە خۆ کفتە نییە.

 


سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ڕایگەیاند: دەبێت کۆنگرە بەرنامەی ھەبێت، لایەنی کەم بۆ پێنج بۆ شەش ساڵی داھاتوو بێت و کێشەکان چارەسەر بکات و یەکێتیی لە زۆر ڕووەوە پێویستی بە کۆنگرە ھەیە، بەڵام کۆنگرە بە پەلە پروزکێ نابێت.

 


ھەروەھا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کە باسنیوزی ڕاگەیاند، ووتیشی: لە نەبوونی مام جەلال ناکۆکی دیکە سەری ھەڵداوە کە کێ جێگرەوەی مام جەلال بێت و چ جۆرە گۆڕانگارییەک لە ناو یەکێتی ڕودەدات و ھەیکەلی یەکێتی چی بەسەر دێت، بۆیە ئەگەر ئێمە بمانەوێت کۆنگرە بکەین دەبێت بەیەکڕیزی بچینە ناو کۆنگرە و بە یەکڕیزی و بەھێزەوە لێی دەربچین.

 


سەعدی پیرە ئەوەشی خستەڕوو: لەم ئان و ساتەی ئێستا کۆنگرە دورست نییە، چونکە یەکێتی دەتوانێت لە بری کۆنگرە شتی دیکە بکات، ئەگەریش ھەر ویستی کۆنگرە بکات ئەوا بیخاتە دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ئەوەی تا ئەو کاتە جۆرێ لە ئاشتبوونەوەی ناوخۆی یەکێتی ئەنجام بدەن، ئینجا کۆنگرە بکەین.

 


لەسەر ھەڵوەشاندنەوە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و مانەوەی خۆی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: من ئەندامی مەکتەبی سیاسیم و ووتەبێژیشم، دواتر مەکتەبی سیاسی ھەڵناوەشێتەوە خۆ کفتە نییە، مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێردێتەوە، ھەتا سەرکردایەتی مەکتەبێکی سیاسی ھەڵدەبژێریتەوە، من مەکتەبی سیاسیم و ئیش دەکەم.


552بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Mar 8 2018 2:55PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ