کەرکوک

دکتۆر نەجمەدین کەریم پەیامێکی بەڵاوکردەوە



دکتۆر (نەجمەدین کەریم) پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ڕۆژی ٨ی ماڕس (جەژنی جیھانی ژنان)ی لە ژنانی کەرکوک کرد.

لەو پەیامەدا ھاتوە : لەم بۆنەیەدا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ژنانی شارەکەمان دەکەین لە ھەلو مەرجێکی سەختی ئابوریدا بەڵام ئازایەتی و خۆڕاگری ژنان ناوازەترین نمونەی لەخۆبوردەیی و دڵسۆزی بەرجەستە کردوە ئەویش لە ڕێگای یەکڕیزی و قوربانیدان لە پشتیوانی کردنی ھەڵمەتی بنیاتنان و ئاوەدان کردوە و کەم کردنەوەی فشارەکانی قەیرانی دارایی و ھاوکاری کردنی دام و دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان لە بەجێھێنانی ئەرکەکانیاندا شان بە شانی ھاوکاری کردنی ھاوسەر و برا و کوڕەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بۆ فەراھەم کردنی سەقامگیری و تۆکمە کردنی گیانی پێکەوە ژیان بۆیە ژنان ھەمیشە کۆڵەکەیەکی پتەوی سەقامگیری و بنیاتنان و چەسپاندنی نمونەی جوانی شاری کەرکوک بوونە.

پارێزگاری کەرکوک سڵاوی گەرمی ئاراستەی دایکان و خۆشکان و ئەو کچانە کرد کە ئازیزانیان لە دەست داوە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر  دا و خۆڕاگری و ھەڵوێستەکانیانی بەرز نرخاند و وتی بەوان دەڵێین ھەموو ساڵێک ئێوە و خانەوادەکانتان و ژنانی کەرکوک ھەر لە خێرو خۆشیدا بن...


2507بینین‌‌‌
3 مانگ پێشتر - Mar 7 2018 7:34PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ