کوردستان

پەیامێک لە کۆسرەت رەسوڵەوە


کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ٨ ی مارس بڵاوکردەوە. 
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەیامەکەیدا: لە ٨ ی مارس ڕۆژی جیھانی ژنان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ژنانی کوردستان و جیھان بەگشتی و خوشک و دایک و خێزانی شەھیدان بەتایبەتی دەکەم. دەشڵێت: مێژووی گەلەکەمان پڕیەتی لە ژنانی قارەمان کە ھەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچانیان داوە لە خەباتی گەلەکەماندا و لەدوای ڕاپەڕین و دروستبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش، ژنان ھاوشانی پیاوان لەکایەکانی حوکمڕانی بەشداربوونە و ڕۆڵی کارای خۆیان ھەبووە، ئەمڕۆش لە ڕۆژئاوا ھاوسەنگەر لەگەڵ برا پێشمەرگە و شەڕڤانەکان، ژنانی کورد دەجەنگن و بەخوێن و گیان بەرامبەر دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی وەستاونەتەوەو خاکی پیرۆزی کوردستان دەپارێزن.
‎لەکۆتایی پەیامەکەیدا کۆسرەت رەسوڵ عەلی ڕایگەیاندووە: لەم بۆنە پیرۆزەدا، ھیواخوازە ھەموان پاڵپشت و پشتیوانی زیاتری ژنان بن و دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنرێ بۆ ئەوەی لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکاندا بتوانن تواناکانی خۆیان دەربخەن و خزمەت بکەن.


1737بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Mar 7 2018 7:18PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ