رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فراکسیۆنە کوردییەکان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بایکۆت کرد


دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی کورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق، فراکسیۆنە کوردییەکان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بایکۆت کرد.

بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی وەرزی یاسا دانانی دووەم خوێندنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق تەواو بکات، بەڵام بەھۆی ناڕەزایی کورد و بڕیاری بایکۆتکردنی، ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئامادە نەبوون و دانیشتنەکە بەڕێوەنەچووە.


73بینین‌‌‌
هەفتە پێشتر - Jan 3 2018 2:25PM
Print Friendly and PDF