کوردستان

حکومەتی هەرێم: پێشوازی لە هەر هەنگاوێکی ئەرێنیی بەغداد دەکەین


وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێکی ئـەرێنیی بەغداد دەکەن.

سەفین دزەیی ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گفتوگۆ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور دەکات.

ئەوەشی وتووە: حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لەو ئاماژە و ھەنگاوانە دەکات کە ھەفتەی ڕابردوو لە بەغدادەوە دەرکەوتن و جۆرێک لە نیازپاکیمان لێ خوێندەوە، وەک سەردانی شاندێکی حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان و داواکردنی پێکھێنانی لیژنەی ھاوبەش بۆ گفتوگۆ دەربارەی دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان، بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان و داواکردنی لیستی مووچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقی فیدراڵەوە بەمەبەستی ناردنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامادەیە لەسەر کێشەی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانیش لەگەڵ حکومەتی عێراقدا گفتوگۆ بکات و بەپێی ئەو میکانیزمانەی دەستووری عێراق دیاری کردوون، ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ھاوبەش کە لە بەرژوەندیی ھەردوولادا بێت.


455بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Jan 2 2018 7:24PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ