رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی: حکومەتی ھەرێم بەڵنیداوە ئەمساڵ داھاتەکانی تەسلیمی حکومەتی عیراق بکات.



ئەمڕۆ ٢-١-٢٠١٨، لە کۆنگرەی ھەفتانەی خۆیدا لە شاری بەغدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق تەئکیدیکردەوە، داھاتی نەوتی ھەرێم بەشی لە ٨٠% ی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

ھەرلەو کۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا عەبادی رایگەیاند: عەبادی: ھەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایش و ئارامی بەردەوادەبێت و کاری جددیش دەکەین بۆ ئەوەی چەک بەتەنھا لەدەستی حکومەتەوە بێت، ھەورەھا وتی: عیراق بە بەھێزی گەڕاوەتەوە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە ئەمەش جێگەی شانازییە بۆ سەرجەم عیراقییەکان.

ھەرلە بارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە سەرۆک وەزیرانی عیراق وتی: کێشەی ھەژمارکردنی فەرمانبەرانی ھەرێم رێگرنابێت لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەراندا، ھەمان کات جەختیشیکردەوە لەسێ مانگی رابردودا داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ ترلیۆن دیار بووە، کە ئەوەش بڕێکی باشە لە داھات کە داھاتی نەوتی ھەرێم بەشی لە ٨٠% ی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەکات، راشیگەیاند: حکومەتی ھەرێم بەڵنیداوە ئەمساڵ داھاتەکانی رادەستی حکومەتی ناوەند بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان و بنیاد نانەوەیان پێویستی بە بڕی ١٠٠ ملیار دۆلار ھەیە، کە ئەو بڕە پارەیەش زۆرە، ئاشکراشیکرد، ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامە تاوتوێکردنی دابینکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و ھەوڵی جدیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لە ئارادایە.

عەبادی ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دەستیانکروە بە داماڵینی چەک لەدەستی مەدەنی و تەنھا چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە.


666بینین‌‌‌
5 مانگ پێشتر - Jan 2 2018 7:15PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ