کوردستان

ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت


ئیحسان شەمەری ڕاویژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند: حکومەتی ناوەندی ژمارەیەک بڕیاری بەرامبەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکراکرد: رادەستکردنی سنووری نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا و ئێران و پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ رێکخستنی کاری دەروازە سنوورییەکان، گومرگ و فڕۆکەخانەکان لە گرنگترین ئەو بڕیارانەن .

ھەروەھا ئیحسان شەممەری، راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە: لەسەر بنەمای رەزامەندی ھەرێمی کوردستان، بەوەی دەستوور وەک دادوەربێت و ئارەزووبوون بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانە، ژمارەیەک پەیام لەبارەی ئەو پێشھاتانە گەیشتوون، کە ئەمەش بووەتە ھۆی دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار .

لە راگەیەندراوەکەی ئیحسان شەمەری ھاتووە لیژنەی دووەم پێکھێنراوە بۆ وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی کەرتی خوێندن و تەندروستی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی سەرچاوە ئاوییەکان، ھەروەھا داوا لە کارمەندانی ئیتیحادی لە ھەرێمی کوردستان کرا سەردانی بەغدا بکەن و بەپێی وەزارەتەکان کۆببنەوە . 


569بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Jan 2 2018 2:20PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ