کەرکوک

ئاسۆ مامەند نامەی دەستلەکارکیشانەوەی ئاراستەی یەکێتی کردووە



ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی دووی کەرکوک و خاوەنی ھێزەرەشەکەی پێشوتری یەکێتی و خاوەنی ھێزە تایبەتەکەی یەکێتی  بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەستلەکار کیشانەوەی خۆی لە پۆستی لێپسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە  بریارە لە ھەفتەی داھاتوو بە شێوەیەکی فەرمی دەستبەردانی بۆستەکەی ببێت ,

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردستان چوار کەوتووە  ھۆکاری  دەستلەکارکیشانەوەی ئاسۆ مامەند دەگرێتەوە بۆ رووداوەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر کە  وەک و یەکێتی نەیان توانیوە  رەوشی ئەو شارە ئارام بکەنەوە و یەکێتی ھەموو دەسەڵاتەکانی لەدەست داوە   بێزاری و بێ دەسەڵاتی   ئاسۆ مامەندی ناجار کردووە لەو پۆستە  وازێھنانی خۆی رابگەیەنێت ,

ھەر بەپێی زانیاریەکانی کوردستان چوار  یەکێتی  کاندیدی بۆ ئەو پۆستە  دەستنیشان کردووە کە خالید شوانیە  ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بە کەسایەتیەک نزیک لە دکتۆر بەھەم لە قەڵەم ئەدرا لە ئەگەری وەرگرتنی ئەم پۆستە بەتەواوی  لەباڵی بەرھەم ساڵح دادەبرێت ,


2805بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jan 2 2018 2:12PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ