جیهان

گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵدەكرێت بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی


رۆژنامەی ھەئارتسی ئیسرائیلی لەراپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە: کە ھەردوو حکومەتی واشنتۆن و تەلئەبیب رێکەوتوون لەسەر ئەوەی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی مایەی ھەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندی ھەردوو وڵات لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەر بۆیە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە گڵۆپی سەوز دراوەتە ئیسرائیل بۆ کوشتی سولەیمانی.
بەپێی ھەمان سەرچاوە، ئەو رێکەوتنەی نێوان ھەردوو وڵات دوای ئەوەدێت کە ٣ ساڵ بەر لەئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە ھەوڵی کوشتنی ئەو جەنەراڵە ئێرانیە دراوە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا، بەڵام لەلایەن ئیدارەی باراک ئۆباماوە، سەرکردایەتی ئێران ئاگادارکراوەتەوەو  بەوەش شکست بەپلانەکەی ئیسرائیل ھێندراوە.


391بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Jan 2 2018 1:59PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ